١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا كرد كە پێكهاتبوو لە (12) پارتی سیاسی رۆژئاوای كوردستان لە دەست پێكی دانیشتنەكەدا دقیقەیەك راوەستان بوو رێز گرتن لە (35) ساڵەی یادی كۆچی دوای رابەری رووحی نەتەوەی كورد مصطفی بارزانی.

لە دانیشتنەكەدا كە ئازاد بەرواری و محمود محمد و رێبوار یلدا ئەندامانی (م.س) و رەمزی شعبان ئەندامی یەدەكی (م.س) ئامادەبوون فازل میرانی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و خۆشحالی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربری و ئاماژە بەوە كرد كە دەرفەتێكی زۆر باشی بۆ گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان هاتۆتە پێش كە بە یەك رێزی و یەك دەنگی ئەتوانێ ئامانجەكانی بەدی بهێنێ بە بەشداری هەموو پارت و لایەنەكان و نابێت هیچ لایەنێك فرامۆش بكرێت.

سكرتێری (م.س) دووپاتی كرد كە ئێمە وەك پارتی پشتیوانی لە مافەكانی گەلی كورد دەكەین، باشە هەموو پارت و لایەنەكان بەشدار بن لە بەرێوەبەردنی ناوچە ئازادەكان. و ئێمە پاڵپێشتی هەر بریارێك دەكەین كە كۆدەنگی هەموو لایەكی لەسەر بێت.

شاندی میوان سوپاسی (م.س) پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ ئەم پێشوازیە كە لێكرا و گكورتەیەكی لە بارودۆخی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و هەروەها بەشداریان لە كۆنگرەی جنێڤ2 و راوبۆچونی خۆیان لە بارەی دوایین پێشهات و گۆرانكاریە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان خستەروو. هەروەها ئاماژەیان بەوە كرد كە رێكەوتنی هەولێر بە چاودێری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز (مسعود بارزانی) باشترین زامنە بۆ پاراستنی یەكریزیمان.

هەواڵی پەیوەندیدار