سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له قونسڵی گشتی فه‌له‌ستین له هه‌ولێر كرد

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌ی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له نظمی حزوری قونسلی گشتی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له هه‌ولێر كرد.
له دانیشتنێكدا میرانی به‌خێرهاتنكی گه‌رمی قونسلی گشتی كرد و حۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌م سه‌ردانه، له‌م دیداره‌دا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عێراق و كوردستان و رووداو‌و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و باس له په‌یوه‌ندییه له مێژینه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لی كورد كرد كه ره‌گییان داكوتاوه و ته‌ئكید له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه كرا.
میرانی ته‌ئكیدی كرد كه گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لی كورد هاوبه‌شیان زۆرن و خه‌باتیان كردووه بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان و له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆریان داوه‌و گه‌لی فه‌له‌ستین جێی بایه‌خی سه‌ركردایه‌تی كوردن به تایبه‌ت سه‌رۆك مسعود بارزانی و ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی نیشان دا بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك.
قونسلی گشتی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌م پێشوازییه كه لێی كرا‌و سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك مسعود بارزانی كرد و رۆڵی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌رز نرخاند، چونكه هه‌میشه هاوكارمان بوو بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی ئێمه.




