ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیان پیرۆزبایی لە یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان دەکات

سڵاوی زانست وخەبات و پێشکەوتن
شەست و یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان لێ پیرۆز بێت. ئەو دوو رێکخراوەی هەڵقوڵاوی بیری بارزانی نەمر بوون و سەری رمی شۆڕش و شواری پۆڵاینیش بوون. بەدرێژایی تەمەنی خۆتان لە جولە و بزاڤی نەتەوەیی نیشتیمانیدا لە خەبات و پێشکەوتندا بوون، ئیمڕۆش هەمان هەڵوێستان لێ چاوەروان دەکرێت بە تایبەت لە نێو کایەی رێکخراوەیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا کەچی پەنجەکان لەم رووەوە دیار و پڕشنگدارە. ئێمە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیان بەناوی خۆمان و تەواوی رێکخستنەکانی سنورمانەوە جارێکی تر پڕ بەدڵ پیرۆزبایتان لێدەکەین و هەمیشە لە کەرنەڤالی سەرکەوتنەکانتاندا بەردەوام بن و برەو بە بزاڤی خۆتان بدەن، نەمازە لەم رۆژگارەدا کە باهۆزی دیموکراسی جیهان بە گشتی و ناوچەکە بە تایبەتی گرتۆتەوە کە ئێوەش بە زانست و داهێنانەکانتان هاوتەریبی ئەو پێشکەوتنە بن. هاوکات تێکەڵ بوونتان بە داخوازی و خواستی جەماوەرتان خۆی لە خۆیدا هەنگاوی پێشکەوتن و خەبات کردنە درێژە پێدانی ئەو میتۆدە بەدەیان ساڵە رێچکە و نەخشەی بۆ دارێژراوە. کەسەدان سەرکردەتان بۆ ئەم میللەتە پێگەیاندو و چرای رۆشنی نیشتیمان بوون.
هەر بژین و سەرکوتوو بن
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیان
پارتی دیموکراتی کوردستان




