١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە بۆنەی شەست و یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەر و مێژووییەکەتان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و  سەرجەم کادرو ئەندامەکانتان دەکەین و هیوای هەردەم پێشکەوتن و سەرکوتنتان بۆ دەخوازین لەپێناو پەرەپێدانی کۆمەڵگە کوردستان  و  خۆشگوزەرانی و بەدیهێنانی خواستە پیسەیی و کۆمەڵایەتییەکانی لاوان.

پێویستە لەم یادە مێژوویەدا ئاماژە بەوە بکەین کە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان رۆلێکی مێژوویی و گرینگی لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگایەتی و سیاسی و  رۆشنبیری گێڕاوە.  هەردەم وەکو رێکخراوێکی پیسەشیش کاری کردووە بۆ دروستکردنی دەیان سەرکردە و کادر و ئەندامی گۆشکراو بە گیانی نەتەوەیی و تێکۆشان و خزمەتکردنی کوردستان.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر رۆلی کاریگەر و بەرچاوی یەکێتییەکەتان دەکەینەوە، پێویستە لەتەک داکۆکی کردن لە ماف و  خواستەکانی لاوانی کوردستان، پەر بە بەرنامە و  کارەکانتان بدەن لەپێناو گەشەپێدانی کۆمەڵگەی کوردستان  و بەدیهێنانی خواستەکانی لاوان لە کار و خۆشگوزەرانی و  داهێنان و بەشداری پێکردنیان لە بەرێوەبردن و دابینکردنی دەرفەت بۆ خۆشگوزەرانی و سود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی دونیا.

بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هەمیشە سەرکەوتوو بن لەپێناو بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئاسودە و بەختیار و  ئارام و پێشکەوتوو. هەروەها دابینکردنی کەشی گونجاو بۆ سەرجەم لاوانی کوردستان بە هەموو پێکاهاتەو ئاراستەیەکەوە، تاکو لاوان بتوانن لەسایەی کەشی ئارام و  باری کۆمەڵایەتی پێشکەوتوو  خەون و خواست و ویستەکانیان بەدیبهێنن.

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان     

هەواڵی پەیوەندیدار