عەلی حوسێن: مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلولی بەهەڵگری پەیامی بارزانی و پێشکەوتنی هزری نەتەوەیین

هەولێر- KDP.info/ ئەمڕۆ مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلول پەیامی شۆڕشێکی تری پارتی و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بارەگای لقی دوو راگەیاند، عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی کاندیدان و کارگێڕانی لق لە گەڵ مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلول کۆبووە. لە وتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلولی بەهەڵگری پەیامی بارزانی و پێشکەوتنی هزری نەتەوەیی نیشتمانی دانا لە کوردستان، هەروەها بەرپرسی لقی دوو تەئکیدی کردەوە ئامانجی هەموومان سەرکەوتنی کلتوری رێبازی بارزانی و لیستی پارتییە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتربە خەڵکی کوردستان لە ئایندەدا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


