نادر هه‌ورامى ئه‌ندامى پێشووترى سه‌ركردایه‌تى (پ.د.ك) له نه‌مسا كۆچى دوایى كرد

ئەوروپا- تایبەت بە KDP.info / ئەمڕۆ ئێوارە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نەمسا، تێکۆشەر و پێشمەرگەی ناودار نادر هەورامی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گولان، کەسایەتی بەناوبانگی دەڤەری هەورامان، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە لە جەند رۆژی داهاتووشدا تەرمی ئەم تێکۆشەرە دیارە دەهێنرێتەوە کوردستان و لە زێدی باب و باپیرانی بە خاک دەسپێردرێت.
جێی باسه نادر عه‌لی ناسراو به نادر هه‌ورامی له‌ساڵی 1933 له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان له‌دایكبووه و له گه‌ڵ ده‌سپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1961 بۆته پێشمه‌رگه‌و وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی رۆڵی گه‌وره‌ی له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا گێڕاوه و له قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشه‌كه‌دا پۆستی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆن و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی پێ سپێردراوه ، پاش نسكۆی ساڵی 1975به خێزانه‌وه ئاواره‌ی ئێران بوون ، له گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز له سه‌ر فه‌رمانی بارزانی نه‌مر گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی چالاك رۆڵێكی كاریگه‌ری له رێكخستنه‌وه‌و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا گێڕاوه .
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتی و له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كورستان وه‌كو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه و له ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا به‌رپرسیاریه‌تی لقی سێ و چواری پارتی پێ سپێردراوه و له ماوه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار به‌سه‌ختی برینداربووه. له‌و ساڵانه‌ی دوایشدا دووچاری نه‌خۆشی هات و پاش ململانێیه‌كی توند له گه‌ڵ نه‌خۆشی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26-6-2013كۆچی دوایی كرد

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


