٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیان: ئیدانەی کارە تیرۆریستییەکەی دژی بە تورکمانەکان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

جەماوەری خۆڕاگری كەركووك و گەرمیان

خەڵكی تێكۆشەری شاری خورماتوو

 وەك دیارە لە ماوەی رابردوو برایانی توركمانمان لە شاری خورماتوو بۆ باشتركردنی باری

ئەمنی شارەكە وەك ناڕەزاییەك رێپێوانێكی هێمنانەیان سازكرد و داوایان لە كاربەدەستانی عێراق كرد بە دەم داخوازییەكانیان بچن، بەڵام ناحەزانی ئاشتی و برایەتی لە پەلامارێكی تیرۆریستیدا بە داخەوە خۆپیشاندەرانیان خەڵتانی خوێن كرد كە چەندین شەهید و برینداری لێكەوتەوە، ئێمە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كارە تیرۆریستییە هاوخەمی خۆمان بۆ برایانی توركمان دەردەبڕین و داواكارین لە یەزدانی مەزن شەهیدان جێگایان بە هەشت بێت و شیفای بە پەلەیش بە برینداران ببەخشێت .

 نەمری بۆ شەهیدان

 

                 ئەنجومەنی

   سەركردایەتی كەركووك _ گەرمیان

                    26 / 6 / 2013

                    

 

هەواڵی پەیوەندیدار