٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەغدا .. یادی دەرکردن و لەناوبردنی کوردە فەیلییەکان کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info /  لقی پێنجی پارتی ددیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بە بۆنەی ٣٣ ساڵەی دەرکردن و لەناوبردنی کوردە فەیلییەکان سیمینارێکی یاد و هەروەها رێزگرتن لە قوربانییەکانی فەیلی سازکرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌رى ژماره‌یك لایه‌نى سیاسى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك كه‌سوكارى شه‌هیدانى كوردانى فه‌یلى ئاماده‌ بوون. به‌رپرسى لقى پێنج محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ و سه‌فا فه‌یلى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رگرى له‌ قوربانیانى كوردى فه‌یلى گووتاریان پێشكه‌شكرد و سوپاسى رۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستانیان كرد، كه‌ گرنگییه‌كى زۆریان به‌ كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانیانى فه‌یلى داوه‌ و دووپاتیشیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بڕیارى دادگاى تاوانه‌كان به‌ ناساندنى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى كوردانى فه‌یلى، سه‌ركه‌وتنى ئیراده‌ى گه‌لى كورده‌.

هەواڵی پەیوەندیدار