ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه دابین ده‌كات
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردنی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ڵمه‌ته‌كانیشی له‌چه‌ندین بواردا خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌ئێستاشدا هه‌وڵده‌دات پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی بۆ چه‌ندین نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستا به‌دابینكردن و به‌خشینی ده‌یان جۆر له كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ته‌ندروستی به نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه.
رۆژی 20/6/2013 له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به ئاماده‌بوونی كارمه‌ندان و تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، كۆی ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییه ته‌ندروستییانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌یاندبویه ئه‌و شاره، به‌خشرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كه‌ره‌سته‌كانیش خۆیان له چه‌ندین جۆری وه‌ك (نه‌قاله، دۆشه‌ك و ده‌ستكێش و سۆنده‌و ده‌مامك و سه‌دریه‌و سرنج و كورسی نه‌خۆش و عاره‌بانه‌ی ویل چه‌رخ و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌ی ته‌ندروستی بوون).
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له وته‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری رانیه، رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بێ جیاوازیی هه‌وڵمانداوه له چه‌ندین رووه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ین، له‌ئێستاشدا شان به‌شانی هاوكاریكردنی خێزانه ئاواره‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ی خێرخوازیی، ده‌مانه‌وێ كه‌لێنێكی بچووكی بواری ته‌ندروستی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌دابینكردنی پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی پڕ بكه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابینكردن و هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه له‌ڕووی پێداویستیه‌كانه‌وه كه‌موكوڕییان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ به‌هه‌وڵی جیدی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكه‌ینه‌وه كه له‌و بنكه ته‌ندروستیانه‌دا دروست ده‌بن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


