٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی لقی دوو لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و لاوانی سنوری ناوچەی نیشتمان کۆبووە

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی خستنە رووی دواین پێشهات و پێشوەچوونەکانی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان و گوێگرتن و خزمەت کردنی گەنج و لاوانی سنورەکە، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی نیشتمان لەگەل ژمارەیەک گەنج و لاوانی سنوری ناوچەی نیشتمان کۆبووە.
لە ووتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو دوایی باس کردن لە پێشەنگی پارتی لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو خزمەت کردن و پێشخستنی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان، پاشان ئاماژەی بەهەموو ئەو پێشکەوتن و دەسکەوتانەی ئەمرۆی خەلکی کوردستان کردو تێدا رۆلی دڵسۆزانەی هەموو ئەو چین وتۆێژو لاوان وگەنجانی هەولێری لەبەشداری کارایان لە هەموو پرسەکانی سیاسی و نەتەوەیی و پاراستنی رەوشی ئارامیی و پالپشتی یان لە کارو هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبەرزی هەلسەندگاند، پاشان بەریزیان هاتە سەر پرسی دەستور لەم بارەیەوە تەئکیدی کردوە بایەخی دەستور بۆ هەر کۆمەلگایەک نیشانەی سەقامگیری و پارستنی سەروەری نیشتمانی و یاساییەکانی خەڵک دەبێت، لەم پێناوەدا بەرپرسی لق جەختی لە یەکریزی و هەماهەنگی کاری هاوبەشی نێوان جەماوەر بۆ زیاتر سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار