٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دوولەبەردەم پەیکەری شەهید خیرولڵا عبدولکریم لە شاری هەولێر هەڵسا بەرێکخستنیرێورەسمی ساڵیادی لەسێدارەدانی هەر چوار ئەفسەرە شەهیدەكه‌ی کۆماری کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بۆ بەرز راگرتن و رێزلێنان لە خەباتی هەرچوار ئەفسەری شەهید عزەتعبدولعزیز، مستەفا خۆشناو، خیروللا عبدولکریم، محەمەد محمود قودسی، ئەمرۆلە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و نەوزاد هادیپارێزگاری هەولێرو کارگێرانی لقی دوو وجیگری پارێزگار و بەرپرسی ناوچەکانکەسایەتی و جەماوەری هەولێر و خانەوادەی شەهید خیروللا عبدولکریم، لقی دوولەبەردەم پەیکەری شەهید خیرولڵا عبدولکریم لە شاری هەولێر هەڵسا بەرێکخستنیرێورەسمی ساڵیادی لەسێدارەدانی هەر چوار ئەفسەرە شەهیدەكه‌ی کۆماری کوردستان
دوایدانانی تاجە گوڵینە و سەرەخۆشی لە خانەوادەو ئامادەبوان لەبەردەم پەیکەریشەهید خیروللا، بەرپرسی لقی دوو بەناوی لقی دوو و پارێزگاری هەولێر لەوتەیەکدا باسی لە خەبات وتێکۆشانی پربەخششی ئەفسەرانی شەهید لە نێو شۆرشیبزاڤی رزگاری خوازی گەلی کوردو کۆماری کوردستان بەسەرۆکایەتی بارزانی نەمرکە ئومێدێکی گەورەی بەخشیە هەموو کوردستانیان لە هەر چوار پارچەیکوردستاندا، هەروەها ئاماژەی بە هەلوێست و هەنگاوەکانی هەرچوار ئەفسەرەکەکرد لە پێناو رەتکردنەوەی سیاسەتی رژیمَیئەوسا و پەیوەندییان بەشۆرش و بارزانی نەمر کرد بۆ تێکۆشان و ئازادیکوردستان، لەم نێوەندەدا توانیان شان بەشانی پێشمەرگەو بارزانی نەمربەشداری لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان بکەن و رۆلێکی گرنگ وەک ئەفسەر لەکۆمار ببینن،بەرپرسی لق لەم یادەدا تەئکیدی کردەوە دەبێ هەموولایەک رێز لە دەستکەوتەکان و یەکڕیزی نێو ماڵی کوردو هەموو ئەو پێشکەوتن وپێشوەچونە سیاسی و کۆمەلایەتیانەی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان بگرین کە ئامانج وئاواتی شەهیدانی 19ی حوزەیران و شەهیدانی سەربەرزی کوردستان . ئەوەی جێگایئاماژە پێدانە لەسەر متمانەی حکومەتیعێراق هەر چوار ئەفسەر دوای رووخانی کۆمار گەرانەوە عێراق و حکومەتی عێراقدەست بەسەری کردن و هەرچوار ئەفسەری لە سێدارەدا

هەواڵی پەیوەندیدار