له مووسڵ و قه‌زای شێخان 500 ئازیز موچه‌ی چوار مانگ وه‌رده‌گرن
لەدرێژەی كار و چالاكییەكانیدا لە ناوچە و شوێنە جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی چوار مانگیبه‌سه‌ر 500 منداڵ له پارێزگای مووسڵ و قه‌زای شێخان دابه‌شكردكه ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵیدابوون.
ئه‌مڕۆ 19/6/2013 پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی فه‌رعی كوردستان تایبه‌ته به‌و ئازیزانه‌ی له‌و پرۆژه‌یه‌دا ناویان تۆماركردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه له‌لایه‌ن خێرومه‌ندان و كه‌سایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت، ئه‌مڕۆش پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا یه‌كه‌میان له پارێزگای مووسڵ و له ده‌ڤه‌ری به‌رتله‌و به‌عشیق هه‌ستا به دابه‌شكردنی هاوكاری مانگانه به‌سه‌ر (250) منداڵدا، كه بووه جێگای خۆشحاڵییان، له‌لایه‌كی دیكه له قه‌زای شیخانیش به‌هه‌مان شێوه پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان هه‌ستا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه به‌سه‌ر (250) منداڵ.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه، رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌دابینكردنی مووچه‌ی مانگان بۆ ئازیزان به‌بێ جیاوازیی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناونووسیان ده‌كه‌ین و مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانمان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییه‌دا، به‌شێكی زۆر له ئازیزان و خانه‌واده‌كانیان سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد به‌دابینكردنی موچه‌ی مانگانه‌یان و هیوایان خواست له‌كاره‌كانی ئاینده‌یاندا هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


