بەرپرسی لقی دوو لە گەڵ ژمارەیەكی زۆركەسایەتی وچین و توێژە جیاجیاكانی سنوری خەڵكی دەڤەری مەخمورو كەندێناوە كۆبۆوە

بۆ زیاتر بەشداریكردن و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانی سنوری دەڤەری مەخمورلە نێوشاری هەولێر بۆ دەنگدان بە ئەندازیار روقیە مەلا سالح پالێوراویپارتی دیموكراتی كوردكستان، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونیكارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی نیشتمان و روقیە مەلا سالح پالێوراویپارتی لە مەخمور، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لە گەل ژمارەیەكی زۆركەسایەتی وچین و توێژە جیاجیاكانی سنوری خەڵكی دەڤەری مەخمورو كەندێناوە كۆبۆوە كەلێژنەی ناوچەی نیشتمان رێكخستبو.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدابەرپرسی لقی دوو ئاماژەی بەگرنگی و بایەخی پرۆسەی هەلبژاردن و بەشداریوبەهێزكردنی پێگەی كورد لەم دەڤەرەدا كرد، هەروەها بەرپرسی لق تەئكیدیكردەوە دەنگدان بەپالێوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی برایەتی وپێكەوە ژیان لە هەموو ئەو ناوچانەدا زامنی پاراستن و پێشكەوتنی ئەزموونیدیموكراسی و بونیادی ئاوەدانكردنەوە دەبێت، هاوكات بەرپرسی لق باسی لەتەبایی و برایەتی خەلكی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ویەكریزی لایەنە سیاسیەكان وپێكەوە ژیانی ئاشتیانەی دیموكراسی كرد، لەمرووەوە ئاماژەی بە مێژوو و تێكۆشان و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستانكرد كە هەردەم لە پێناو دیموكراسی خۆشگوزەرانی خەلگ بەگشتی تێكۆشاوەوقوربانیداوە، بەرپرسی لق تەئكیدیشی لە پاڵپشتی و هەمەهەنگیبەرپرسیارەتیهەموولایەك كردەوە بۆ داكۆكی كردن لەم ناوچانەو دەرچوونی زۆرینەیپالێوراوانی كورد بۆ سەلماندنی كوردستانیەت و گەرانەوەی بۆ سەر هەرێمیكوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


