٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

تاوتوێکردنی دوا پێشهات وگۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ خەسرەوگۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردن پێشوازی لە پرۆفیسۆر رۆجەرپیترسون  مامۆستا و یاساناس لە بەشی زانستە سیاسییەکانی ئەکادیمیای ماساجوستیسی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد.
لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، ئەمە و بە پێی ئەوەی کە ناوبراو تایبەتمەندە لە بارودۆخی سیاسەتی نێو دەولەتی ناوبراو باسیلە سیاسەتی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، کەوا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە عێراق بە تایبەتی پەیڕەوی دەکات.ئەمە و پرۆفیسۆر رۆجەر بیترسون ئاماژەی بە رۆڵی ئەمەریکا لە دیارکردنی ئایندەی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی دوای ئەو پێشهاتە سیاسیانەی کە رۆژهەلاتی ناوەراست بەخۆیەوە دەبینێت، لە لایەکی دیکەوە پرسی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گرنگی دیدارەکە بوو.

جێی باسە پرۆفیسۆر رۆجەربیترسون  ماوەیەکە لە کوردستانە و بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە زانستییەکانی لە بواری یاسا ناسین و ناوبراو خاوەن ئەزموونێکی بەرچاوە لە سەر ئاستی جیهان و توێژینەوەکانی جێگای متمانەی زانکۆ و پەیمانگا نێو دەولەتییەکانە. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار