٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لاوانی کوردستان چوون بەرەو رووباری ئاراس

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ لە بیرەوەری شەست وشەش ساڵەی ڕێڕەوە مێژووییەکەی بارزانی نەمرو ھەڤاڵانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت و پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس، ژمارەیەک لە لاوانی کوردستان بەسەر پەرشتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان وەک ھێمایەک بۆ خەبات و بەرخودانی پێشمەرگەی کوردستان، بەرەو رووباری ئاراس بەڕێکەوتن.

ئەو بیرخستنەوەیە وێڕای ئەوەی ئاشنا بوونی لاوانی کوردستانە بەو ڕۆژە سەختانەی دوای شەھید کردنی کۆماری کوردستان لە مھاباد ھەروه‌ھا سۆزو وەفای لاوانی کوردستانیشە بۆ خەبات و رابەرایەتی سیمبوڵی نەتەوەی کورد مستەفا بارزانی نەمر کە رۆژی ١٨ی ٦ ساڵی ١٩٤٧ دوا کەسی کاروانەکە بووە لە ئاوی ئاراس پەڕیوەتەوەو بەره‌و یەکێتی سۆڤیەت رێی کردووە.

لاوانی کوردستان لەو سەردانەدا ئاشنا دەبن بەو شوێنانەی پێشمەرگەکانی کۆمار بارزانی نەمر و ھەڤاڵانی لە نێو بۆسەو ھێرشەکانی دوژمن رێگای مان و نەمانیان بۆ ئازادی کوردسستان گرتبووە بەر.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئێمە وەکو یەکێتی لاوان  بەمەبەستی بەر چاورۆشنی و لە نزیکەوە ئاشنابوون بەو روداوه‌ مێژووییه‌ی پەڕینەوەی بارزانی نەمر و ھاوەڵانیان لە رووباری ئارس، کە وێسگەیەکی مێژوویی گرنگە و واقعی ئێسته‌ ئەزموونی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، گەشتێکمان بۆ ژمارەیەک لاو رێکخست، لە داھاتوشدا بەرنامەمان ھەیە پرۆژەکە فراوانتر بکەین و لاوێکی زۆرتر بەشداری پێبکەین، کە پێویستە لاوانی ئەمڕۆ لە رابردوویان بە ئاگابن و بزانن رۆژگارێک نەوه‌ی پێشو چ ئازار و ئێشکیان لە پێناوی ئازادی نەتەوەکەیان چەشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار