٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی لقی دوو سەردانی بازاری گەورەی شاری هولێری کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستی هەمەهەنگی کارکردن لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کاسبکارانی بازارو خەڵکی هەولێر، بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری کارگێرانی لق و بەپرسی ناوچەی قەڵات سەردانی بازاری گەورەی شاری هولێری کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەرپرسی لقی دوو لەنزیکەوە یەکەیەکەی بەشەجیاجیاکانی بازارەکەی بەسەرکرده‌وەو دیداری لە گەڵ خەڵگی کاسبکارو دەسگێرو بۆیاغچی و عرەبانچی و دوکاندارانی نێو بازارەکەدا گرێداو لە هەواڵی کاسبکاران و دووکاندارەکانی پرسی و لە کێشەو گرفتەکانیان و چۆنییەتی بەرێوەچونی کارەکانیانی کۆڵییەوە.
 هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەشبینی هاووڵاتیان و کاسبکارانی بازار و ستایشیان بۆ ئەو خزمەتانەی لە شاری هەولێر بۆ هاووڵاتیان ئەنجامی دەدەن، بەرپرسی لق لە گەڵ دووکاندارەکانی بازاڕەکە تەئکیدی کردەوە کە دەبێت هەموو تواناکان بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵک بەگشتی و خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت بەتایبەتی بکرێت و کەمترین نرخ بخرێتە سەر کەلوپەل و کاڵاکان تاکوو هەموو خەڵک بتوانێت سوود لە کەلوپەلەکان ببینن، لەم رووەوە بەرپرسی لق پاڵپشتی و هاوکاری نیشاندا لە گەڵ دەزگا پەیوەندارەکان بۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەیەک کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و کاسبکارانی بازاڕەکە دابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار