بروسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەفتەنامەی (سەرای) توركمانی

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی نووسینی هەفتەنامەی (سەرای) توركمانی خۆشەویست
سڵاو و رێز
بەبۆنەی پێنجەمین ساڵەی دەرچوونی هەفتەنامەی (سەرای)یەوە پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە سەرقافڵەبوون لە دەرچواندنی ئەم هەفتەنامە ئازیزە. هەروەها پیرۆزبایی لەو بەڕێزانەیش دەكەین كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەشداری كارایان لە بەردەوامیدانیدا هەبووە و بەرهەمەكانی خۆیان تێدا بڵاوكردۆتەوە. لە دڵەوە هیوای پێشڤەچوونی زیاتر بۆ (سەرای) دەخوازین.
هەفتەنامەی (سەرای) وەكو بڵاوكراوەیەكی توركمانی پەیامی داكۆكیكردن لە ئازادی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتە و نەتەوەكانی كوردستان و بەرەوپێشەوەبردنی كومەڵگابووە بەگشتی، دەخوازین لە داهاتووشدا لەو ئەركە نیشتمانیانەی بەردەوامبێت و هەمیشە لاپەڕەكانی واڵابێت بۆ خزمەتكردنی گەلی توركمان و بزاڤی رۆژنامەگەری لە كوردستاندا. هەر سەركەوتوو بن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
15/6/2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


