٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پشتگیریکردنی لیستی هاوپەیمانی برایەتی وپێکەوە ژیان - ژمارە469

سەرچاوە: KDP.info

بۆ زیاتر گرینگیدان بە پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل و پشتی‌وانی كردنی کاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان (روقیه‌ مه‌لا سالح). بە سەرپەرشتی خەسرۆ گۆران به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی لقی  لە بارەگای لق لە مخمور کۆبوونەوەکی هاوبەش بەڕێوەچوو. تێیدا باس لە دوا ئامادەکارییەکانی لقی ناوبراو بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل کرا.
پاشان هەریەک لە خەسرەو گۆران و نەجات عەلی سمینارێکی جەماوەری هاوبەشیان بۆ سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکانی برایانی عەرەبی دانیشتوانی سنوری ئەو قەزایە سازکرد، تێیدا خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن رۆڵی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆز و چین و توێژه‌كانی كورد و عه‌ره‌بی به‌ گرینگ وه‌سف كرد، لە پاراستنی سەقامگیری ئەمن وئاسایشی دەڤەری مخمور و داوای لە ئامادەبووان کرد برایەتی نێوانیان بپارێزن و بە بە یەکرێزی و پێکڕا بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدی خۆیان

(روقیه‌ مه‌لا سالح) بدەن و گوتی دەنگدانتان بەشداریکردنە لە ئاوەدانکردنی شارەکەتان و دابینکردنی ئایندەکی باش بۆ نەوەکانتان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار