٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بۆ خانەوادەی خوالێیخۆشبێت عەباس لەشكری

سەرچاوە: KDP.info

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و كارمەندی تەلەفزیۆنی زاگرۆسمان پێگەیشت، خوالێی خۆشبێت هونەرمەندێكی دیار و كارمەندێكی سەركەوتووی بواری جێبەجێكاری بەرنامەكانی ناو ستۆدیۆ و هەروەها وێنەگرێكی دەست رەنگین بوو.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەو كەس و كار و هەموو دۆستانی دەكەین، ئومێد دەكەین ئەمە دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و خوالێخۆشبێتیش جێی بەهەشت بێت.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار