بەرپرسی لقی دوو لەگەل جەماوەرو کەسایەتی و گەنج و لاوانی سنوری ناوچەی منارە کۆبووە

هەولێر-KDP.info/ بەمەبەستی خستنە رووی دواین پێشهات و پێشوەچوونەکانی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەت بە جەماوەر، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی منارە لەگەل جەماوەرو کەسایەتی و گەنج و لاوانی سنوری ناوچەی منارە کۆبووە.
لە ووتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو دوایی باس کردن لە پێشەنگی پارتی لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو خزمەت کردن و پێشخستنی کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان،
پاشان ئاماژەی بەهەموو ئەو پێشکەوتن و دەسکەوتانەی ئەمرۆی خەلکی کوردستان کردو تێدا رۆلی دڵسۆزانەی هەموو ئەو چین وتۆێژانەی خەلگی هەولێری لەبەشداری کارایان لە هەموو پرسەکانی سیاسی و نەتەوەیی و پاراستنی رەوشی ئارامیی و پالپشتی یان لە کارو هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبەرزی هەلسەندگاند، پاشان بەریزیان هاتەسەر پرسی دەستورو تەواو بوونی رێکارە یاساییەکانی بۆ نێو کۆمەلگاو بۆ ئەوەی تاک بەتاکی خەلکی کوردستان وەک مافێکی یاسایی خۆی دەنگ بە پرۆژەی دەستوری هەرێم و بدات، لەم رووەوە تەئکیدی کردوە بایەخی دەستور بۆ هەر کۆمەلگایەک نیشانەی سەقامگیری و پارستنی سەروەری نیشتمانی و یاساییەکانی خەڵک دەبێت، لەم پێناوەدا بەرپرسی لق جەختی لە یەکریزی و هەماهەنگی کاری هاوبەشی نێوان جەماوەر بۆ زیاتر سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان کردەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


