٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی زاگرۆس تیڤی پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز و خۆشەویست بەڕێوەبەری گشتی زاگرۆس تیڤی

هەڤاڵان بەڕێوەبەرانی بەشەكان و ئامادەكارانی بەرنامەكان و ستافی بێژەران و پەیامنێران و نووسینگەكان و تەواوی كارمەندانی كەناڵە ئازیزەكەی زاگرۆس

بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵوەگەڕی یەكەمین رۆژی پەخشی ئاسمانی زاگرۆسەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوەی زێدە ئازیز و هەموو بینەرانتان دەكەین لە هەر كوێكن. ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

لە بواری كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستاندا، زاگرۆس نموونە و ئەزموونێكی نوێ و نوێخواز بووە و، ئێستایش هەمان خەسڵەتی هەیە و هەمیشە چاوەڕوانی زیاتری لێ دەكرێ كە لە كایەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كولتووری و هونەر و خزمەتكردنی زمان و بەیەكترگەیشتنی كوردان، بەرنامە و بەرهەمی داهێنەرانە پێشكەش بكات و، هەر لە پێشەنگدا بێ لە رووی پابەندبوون بە بنەماكانی راستگۆیی و ئەخلاقیاتی كاری میدیایی و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و كۆمەڵایەتییەوە.

هەمیشە سەركەوتووبن. دەستی ماندووبوونی یەكە بە یەكەتان دەگوشین و هیوای گەشانەوەی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار