٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

کادرێکی باڵای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆچی دوای کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/سەروین محه‌مەد بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو بێریڤان خدر مەولود ئەندامی چالاکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوای کرد.

سەروین مەحمەد گوتیشی:ب ێریڤان خدر مەولود  بەرپرسی پێشوی قەزای ناوەندی ھەولێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بووە، وەک کەسێکی چاڵاک رۆڵی ھەبووە لە خەباتی سیاسی و کاری رێکخراوەییدا.

بێریڤان خدر مەولود خەڵکی شاری ھەولێرە و دەرچوی پەیمانگای پزیشکی بووە و لەساڵی 2003وە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە تا کۆنگرەی 12یەکێتی قوتابیانی کوردستان کارایانە کاری کردووە و پاشان بۆتە کادری ناوچەی زانکۆی سنوری لقی دوو و ساڵی 2009قوتابی پەیمانگای کادیرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بووە و لەدوای کۆنگرەی حەفتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەکۆنفرانسە ناوخۆییەکان بەبەرپرسی قەزای ھەولێر ھەلبژێردراوەو ساڵ و نیوێک بەفعلی کاری کردووە، بەڵام دواتر پرۆسەی ھاوسەرگیری لەگەڵ رۆژنامەنوس بڵند مستەفا پێکھێناوە و دەستی لەکار بەرداوە و شەوی رابڕدوو بەھۆی لێدانی جەڵتە کۆچی دوای کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار