٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بروسكەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گۆڤاری ( رامان)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان، سەرنووسەر و ستافی نووسین و كارمەندانی گۆڤاری ( رامان)ی خۆشەویست

سڵاو و رێز

بەبۆنەی هەژدەمین ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری (رامان)ـەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوە و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە سەرقافڵەبوون لە هێنانە ئارای ئەم گۆڤارە خۆشەویستە. هەروەها پیرۆزبایی لەو بەڕێزانەیش دەكەین كە لە ماوەی هەژدە ساڵی رابردوودا بەشداری كارایان لە دەرچوونیدا هەبووە و بەرهەمەكانی خۆیان تێدا بڵاوكردۆتەوە. لە دڵەوە هیوای پەرەسەندنی زیاتر بۆ (رامان) دەخوازین.

گۆڤاری (رامان) مەكۆی وەشاندنی داهێنانی رۆشنبیران و توێژەران و نووسەرانی كورد بووە لە هەموو پارچەكانی كوردستان. هەمیشە لاپەڕەكانی واڵابووە بۆ خزمەتكردنی ئەدەبیات و نووسین و توێژینەوەی رەسەن و پەرەپێدانی زمانی كوردی. ئێستایش ئەم گۆڤارە خۆشەویستە درێژەپێدەری ئەو كاروانەیە و لە ریزی پێشەوەی كۆششی داهێنەرانەیە بۆ پێشكەوتنی بزاڤی رۆشنبیری كوردی لە سەرتاسەری كوردستاندا.

هەر سەركەوتوو بن

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار