سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان فراكسیونی پارتی كرد
لە بارەگای مەكتەبی سیاسی هەڤاڵ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان فراكسیونی پارتی بە ئامادە بوونی هەڤاڵان مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شعبان و خسرۆ گۆران ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كرد .
لەم كۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی و رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی باس كرا.
هەروەها گفتوگۆی تێرو تەسەل سەبارەت بە رووداوە سیاسییەكان و پێداویستیەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە روانگەی خوێندنەوەی قۆناغی كۆمەڵایەتی و ئاست و رادەی پێشكەوتنەكان ئەنجام درا.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


