بهرپرس و كادرانى دهزگاى ههڵبژاردنى پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونهوه

ههولێر-KDP.info/ بۆ تاوتوێ کردنى دوا ئەو گۆڕانکاریانەى کە بەسەر هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکانى هەرێمی کوردستان لە ڕووى سیستەم وشێوازى هەڵبژاردن داهاتووە
بە سەرپەرششتی خەسرۆگۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتى بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسیف سەلاحەدین کۆبوونەوەکى بەرفرەوانى دەزگاى هەڵبژاردن بەڕێوە چوو.
ئەمە و دواى ڕاوەستانى ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد کۆبوونەوەکە دەستیپێكرد، تێدا بەرپرسی دەزگا تیشکى خستە سەر دوا پێشهاتە سیاسییەکانى ئەمڕۆی هەرێمى کوردستان و دوا ئەو گۆرانکاریانەى کە بەسەر جۆر و شێوازى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانى بۆ ئامادەبووان شیکردەوە ، هەروەها بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن باسی لە سیستەمى سان لوگۆ کرد کەوا بڕیارە لەم هەڵبژاردنانەى هەرێمى کوردستان پەیڕەو بکرى و تاچەند ئەو سیستەمە خزمەتى پارتە سیاسیەکان دەکا ڕوونکردەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن داوای لە ئامادەبووان کرد لەو پەڕی ئامادەباشیدابن و ئاگاداری ئەو گۆرانکاریانەبن کەوا بەسەر شێوازى هەڵبژاردن دێت ، ئەمە و پرسی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى موسل ودابین کردنى تێکڕاى پێداوێستیەکانیان تەوەرەکى دى گرنگى کۆبونەوەکە بوو.
دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە و تێدا گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانى هەڵبژاردن و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتانی پێشکەوتوو لەو بوارەدا خرایە بەر گفتوگۆ ئەمە و لەکتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا چەند لیژنەیەکى پسپۆر لە بوارى هەڵبژاردن پێکبهێنرێت بۆ هەماهەنگى و هاوکارى کردنى بەشەکانى هەڵبژاردن لە بارەگاى لقەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان.
جێى باسە هەر یەک لە خاتوو شرین ئامێدى و دکتۆرە ڤیان سەبری یاریدەدەرانى بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن ئامادەى کۆبونەوەکە بوون .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


