٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە (پول سێتفن) كونسلی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە (پول سێتفن) كونسلی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

لە دانشتنێكدا فازل میرانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمرۆی كوردستان بەتایبەت و عێراق بەگشتی و رەوشی ئەمرۆی عێراقی فیدرال بەناسەقامگیرو بەمەترسی لەسەر پرۆسێسی سیاسی لە عێراق لە قەڵەم داو دوپاتی كرد كە هێزە سیاسیەكانی عێراق دەبێ بە گیانێكی نیشتمان پەروەرانە چارەسەری كێشەكان بكەن و بەرژەوەندی باڵای ووڵات و هاوڵاتیان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تردا بێت.

هەروەها میرانی سەبارەت بە رەوشی هەرێمی كوردستان تەئكیدی كرد كە رەوشێكی ئارام و سەقامگیرەو هەبوونی بیرورای جیاواز لە نێوان هیزەكانی سیاسی هەرێمی كوردستان شتێكی سروشتیەو یەك لە بنەماكانی دیموكراتیەتەو ئەمە دەوڵەمەندیەكە بۆ پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان.

لەلای خۆیەوە پول سێتفن كونسلی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ رەخساندنی ئەم دیدارەو سوپاسی مەكتەبی سیاسی كردو رەوشی هەرێمی كوردستانی بەسەقامگیر وەسف كردو ستایشی رۆڵی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان و هێزە سیاسیەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگای دیالۆگ و بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان كردو هیوای خواست هەرێمی كوردستان هەر لە پێشكەوتندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار