بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن ئامادەى ئاهەنگی پشتگیریکردن لە کاندیدانى پارتی لە لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان دەبێت
بە ئامادەبونى خەسرەوگۆران ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەربەست باپیرى بەرپرسی لقى 17 پارتى دیموکراتى کوردستان ، لە دەڤەرى شنگال ئاهەنگەکى جەماوەرى بەرفرەوان بۆ پشتگیریکردن لە لیستى هاوپەیمانى برایەتى و پێکەوە ژیان ژمارە (469)سازکرا.
لەسەرەتاى ئاهەنگەکە خەسرەو گۆران وتەیەکى بۆ جەماوەرى شنگال پێشکەشکرد تێدا داواى لە ئامادەبوان کرد بە ئەرکى نەتەوایەتى خۆیان هەڵسن ودەنگ بدەنە کاندیدانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لیستى هاوپەیمانى برایەتى وپێکەوە ژیان بۆ ئەوەى ئایندەکى گەش بۆ نەوەکانیان دابین بکەن ، هەروەها بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن لە درێژەى وتەکانى ئاماژەى بە گرنگى ئەم هەڵبژاردنەدا وبە هەلبژاردنەکى چارەنوس ساز بۆ ئایندەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لە قەلەم دا ، و وتى دنگدانتان بۆ لیستى برایەتى وپێکەوە ژیان وڵامیکە بۆ ناحەزانى مللەتى کورد بە تایبەتى ئەو کەسانەى کە گومان دەخنە سەر کوردستانییەتى خاکى شنگال
دواتر ئاهەنگەکە ڕازایەوە بە چەند سروودەکى نیشتمانى وگۆرانى فلکلوری لە کەلتورى برایانى کوردى ئێزدى

جێى باسە هەلبژاردنى ئەنجوومەنى هەردوو پارێزگاى موسل و ئەنبارلە بیستى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێ پاش دواخستنى بە بڕیارەکى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق بە هۆى نالەبارى ڕەوشی ئەمنى لەو دوو پارێزگایە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)