دەزگای خێرخوازی بارزانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی بواری ته‌ندروستی به‌و ناوچانه‌ی كه‌موكوڕییان له‌بواری ته‌ندروستیدا هه‌یه، هه‌میشه هه‌وڵیداوه كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكات، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌بێ جیاوازی گرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆش ده‌یان كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵازدێ.
ئه‌مڕۆ 5/6/2013 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی بواری ته‌ندروستی له‌كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌بوونی كه‌موكوڕییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاگاداركرانه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی (22) قه‌ره‌وێڵه‌و دۆشه‌ك و قه‌ره‌وێڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و عه‌ره‌بانه‌ی ویل چه‌رخ و سه‌دریه‌و ده‌سته‌وانه به نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رووه جۆراوجۆره‌كانی ژیانه‌وه خزمه‌ت به هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌م هه‌وڵانه‌شمان چه‌ندین بواری (ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و فریاكه‌وتن و ئاواره‌كان و...هتد) گرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌ڵده‌ستین به دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كی زۆری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، تاكو بتوانین كه‌لێنێكی ته‌ندروستی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پڕبكه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌م هاوكارییه‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه‌وا له‌بواری ته‌ندروستیدا كه‌موكوڕییان له كه‌میی پێداویستییه‌كاندا هه‌یه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


