ته‌رمی شه‌هیدى داستانى خواكوڕك ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین له چیای خواكوڕك گواسترایه‌وه زێدی خۆی له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه

به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی ئیداری سیاسى و و له‌ڕێو ڕه‌سمێكی شایسته‌دا ته‌رمی شه‌هیدى داستانى خواكوڕك ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین له چیای خواكوڕك گواسترایه‌وه زێدی خۆی له شارى شه‌قڵاوه، له گه‌ڵ گه‌یشتنه‌وه‌شى بۆ شه‌قڵاوه، له رێوره‌سمێكدا به به‌شدارى كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و له‌شكرى و كه‌سوكارى شه‌هیدان، ته‌رمى شه‌هید به‌خاك سپێردرا .
جێگاى ئاماژه‌یه شه‌هید ئه‌حمه‌د له داستانى ساڵى 1988 خواكورك شه‌هید بووه و له خێزانێكى كورد په‌روه‌ر و كورى شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین ئه‌حمه‌د شێخ وه‌سانیه.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كاكه‌مین نه‌جار له وته‌یه‌كدا رۆڵى بنه‌ماڵه و شه‌هیدى قاره‌مانى به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند كه ئه‌و دڵسۆزانه و نیشتمان په‌روه‌رانه له داستانى مه‌زنى خواكورك به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى به‌شدارى كرد كه تواندرا چۆك به دوژمن دابدرێت و بیشكێنن.
له به‌رامبه‌ریشدا جه‌مال حه‌مه‌ده‌مین براى شه‌هید سوپاسى هه‌موو لایه‌كى كرد بۆ هاوكارییان.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


