٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دوو: پێویستە گەنج خۆیان بە چەکى زانست و بیر و ئینتماى نەتەوەى گۆش بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێرانى لق، لیژنەى ناوچەى ئازادى بەڤبۆنەى هەڵگیرسانى شۆرشى گوڵان رێزى لە ژمارەیەک گەنج و لاوى چالاکى سنورى ناوچەکە گرت.
لە وتەیەکدا بەرپرسى لقى دوو باسى لە قۆناغى ئەمڕۆ و پرسى دەستورى وەک پرسێکى نەتەوەیی هەرێمى کوردستان کرد، لەم رووەوە کاریگەرى رۆلى لاوانى لە پێشکەوتن و پاراستنى ئەزموونى دیموکراتى کوردستان خزمەتکردنى لاوان بەم رەوشە بەبایەخەوە باسکرد، لەم بارەیەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە کە لاوان  خۆیان بە چەکى زانست و بیر و ئینتماى نەتەوەى گۆش بکەن و ببەنە پارێزەر بۆ هەموو دەستکەوتەکانى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و پاڵپشتىکردن لە هەڵوێست و هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، لە کۆتایدا بەرپرسى لق هاوکارى و هەماهەنگى لقى دووى بۆ پاڵپشتى گەنجان و لاوانى شارى هەولێر دەربڕى و خەڵاتى رێزلێنانى بە ژمارەک لاوى چالاک بەخشى.

هەواڵی پەیوەندیدار