كونسوڵی به‌ریتانیا: هیوایدارین سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رده‌وام بێت

له دیدارێكی نێوان هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هیو شیڤانسی كونسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستەی كوردستان تاوتوێكران.
كونسوڵی به‌ریتانیا هیوای خواست سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتكرده‌وه بۆ هاوكاری هه‌رێم، له سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و تواناكانی ئیداره‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سەرەتا هێمن هەوارمی ئەوەی خستە بەرچاو کە سەرۆکی هەرێمی رایگەیاند پرۆسەی دیموکراسی لەهەرێمی کوردستان بەرەو دوواوە ناچێت، لەمسەلەی د‌ستور دەنگدانی هاووڵاتان مافێکی سروشتییە و هیچ لایەک مافی گێرانەوەی دەستوریان بۆ پەرلەمان نییە. پشتره پاتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی باش و پرسۆەی دیموکراسی ئامادە دەکات و داوای لە قوسلگەری بەریتانیا کرد کە چاودێری زۆرتر بۆ هەڵبژاردنەکان بێننە کوردستان تاکو چاودێری هەڵبژاردنەکان بکات.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


