بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە مەتران مارنیقۆدیمۆس داود مەتى شەرەف سەرۆکى ئەسقەفیەى سریانى ئەرسۆدۆکس لە موێل و کوردستان کرد
لەبەرامبەر هەموو ئەو هاوکارى و پاراستنى ژیانى پێکهاتەکانى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەم بەمەبەستە سەرۆکى ئەسقەفیەى سریانى لەموێل و کوردستان ستایشى هەلویستەکانى سەرکردایەتى گەلى کوردو پارتى دیموراتى کوردستان و رەشنوسى دەستورى هەرێمى کرد . ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبونى کارگێرانى لق پێشوازى کرد لە ( مەتران مارنیقۆدیمۆس داود مەتى شەرەف ) سەرۆکى ئەسقەفیەى سریانى ئەرسۆدۆکس لە موێل و کوردستان ..
لە دیدارێکدا دواى ئاماژەدان بەرەوشى ئارامى و سەقامگیرى و پێش کەوتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، پاشان روناهى خرایە سەر پێشهات و بارودۆخى ناجێگیرى هەستیارى سیاسى و ئالۆزییەکانى ئەمرۆى عیراق و ناوچەکە، لەلایەن خۆیەوە مەتران مار داود مەتى سەرۆکى ئەسقەفیەى سریانى ئەرسۆدۆکس لە موێل و کوردستان ستایشى هەلوێست و هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێم و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد، لە رەخساندى کەشێکى لەبار بۆ لە باوەش کردن و پاراستنى خەلکى مەسیحى لە ناوچەکانى ترى عێراق لە هەرێمى کوردستان و پرکردنەوەى پێداویستیەکان و فەراهەم بوونى ژیانیان، هەروەها مەتران مار داود تەئکیدى کردەوە ئیمە شانازى بەکیان و ئەزموونى هەرێم و رەش نوسى دەستورەکەى دەکەین، کە تێدا مافى پێکهاتەکانى کلدان سریان ئاشورى وەک یەک نەتەوە هاتوەو تێدا مافى هەرنەتەوەو ئاینێک و ئاشتى و پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانى تێدا دەستەبەرکراوە ئەمەش جێگاى خۆشحالى و قبولى ئێمەیە، هەروەها بەرپرسى لق لەبەرامبەر هەموو ئەو ووتانەدا تەئکیدى کردەوە کلتورى پێکەوە ژیانى هەموو نەتەوەو ئاینەکانى کوردستان و پاراستن و پتەوکردنى گیانى برایەتى لە مێژینەى ئاشتیانەى نێوان گشت پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان نەهجى نەگۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لە هەموو قۆناغەکاندا

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


