خاتوو ئیمی دین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانی له بارزان كرد

بارزان- KDP.info/ لە بەردەوامی سەردانەکانی چین و توێژە جیاکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات‌دا بۆ سەر مەزاری نەمران، دوێنێ رۆژی شەممە رۆژنامەنووسی ناوداری بەریتانیا ئیمی دین و ژمارەیەکی دیکەی شاند لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد. خاتوو ئیمی دین نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانی به گه‌یشتنی بۆ مه‌زاری نه‌مران له بارزان له‌لایه‌ن خه‌لات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازیكرا و دوای نواندنی رێز و وه‌فا؛ له وته‌یه‌كدا به بایه‌خه‌وه له خه‌بات و قوربانیدان و رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر دوا و خۆشحاڵی خۆشی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك شاندی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانییه‌وه پێشوازی كران و دوای دانانی تاجه گوڵینه و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه له چه‌ند وته‌یه‌كدا ئاماژه به خه‌بات و رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ده‌كرا و سۆز و وه‌فاداری خۆشیان بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر دووپاتكرده‌وه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


