لقی دووی پارتی خەڵات دەبەخشێتە منداڵان
هەولێر - تایبەت بە KDP.info / بەبۆنەی رۆژی 1/6 جەژنی جیهانی منداڵان، بە مەبەستی دڵخۆشی و دڵدانەوەیان، کۆمەلەی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە، بەئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو پارتی و کارگێران لق و نوێنەری پارێزگای هەولێر، رێورەسمێکی خەڵات دابەشکردن بەسەر منداڵانی نەخۆشی توش بوو بەنەخۆشی شەکرە و ژمارەیەکی زۆری منداڵانی شاری هەولێر بەرێوەبرد.
بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای پیرۆزبایی کردنی ئەو رۆژە لە منداڵانی نەخۆش و کەس و کاریان، دیاری و خەڵاتی تایبەتی بەخشییە منداڵانی نەخۆش و هیوای خواست تەندروستی هەمووان باشبێت و بەشداری خۆشی و شادییەکانی لە گەل منداڵان بکەن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


