نەزهەت حالی سەردانی بارەگای پارتی لەهۆڵەندا کرد
هۆلەندا- KDP.info/ لە چوار چێوەی کاروچالاکییەکانی نەهەت حالی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمان، بەبۆنەی ٣٧ ساڵەی شۆڕشی گوڵانی نیشتیمانی و پێشکەوتنخواز ، سەردانی بارەگای لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئەمستردام کردو لە لایەن عومەر زاوێتەیی بەرپرس و کارگێڕان و بەشێکی بەرچاو لە بەرپرسان و ئەندام رێکخراوەکانی سنوری هۆڵەندای پارتیمان پێشوازییەکی گەرمیان لە بەڕێزیان و شاندی یاوەریان کرد ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ هەڤاڵانی ناوچە قسە و باس لە سەرچەند تەوەرێکی جیاوازکرا لە ئاستی گۆڕانکارییەکانی دنیا و قەیرانی سیاسی عێراق و بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و هەروەها تیشکی خستە سەر وردەکارییەکان و بەئومێدەوە دەیڕوانییە دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و یادی شۆڕشی گوڵانیشی بە ژیلەمۆی ئەیلول ژمارد و داوای لە هەڤالانی خۆی کرد کە هەستکردن بەرانبەر بە ئەرکی ئەودەسکەوتانە لە پێناوی پارێزگاریکردن لە خاک و نەتەوەکەمان یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە نێو رەوەندی کورد تۆکمەتر بکەن بۆ گەیاندنی دۆزی کورد لە دەرەوە، هەروەسا دەستخۆشی لە هەڤاڵانی ناوچەی پارتیمان کرد کە لەو بواردەدا زۆر چالاکن و هیوای بەردەوامی زیاتری بۆ خواستن و لە بەرانبەر ئەم هاتنەی نەزهەت حالی هەڤاڵانی ناوچەی پارتیمان سوپاسیان کرد، بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەیان و گێڕانی کۆڕێکی بەرفراوان بۆ هەڤالانیان و بەسەرکردنەوەی هەڤالانمان لەدەرەوەی سنوری ناوچەکە، ئەمەش وەک ئەرکی پێشمەرگایەتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە ئەمەو دانیشتنەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند و زۆر سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
ساسان دەروێش – هۆڵەندا

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


