١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

دەزگاى هەڵبژاردن بە فەرمى بەشداریکردنى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە هەلبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بەکۆمسیۆن راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى گرتنە بەرى ڕێوشوێنە یاساییەکانى تایبەت بە تۆمارکردنى ناوى پارت و قەوارەسیاسییەکان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژارنەکانى هەرێمى کوردستان، خەسرەوگۆران بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى شاندەکى دەزگاى هەلبژاردن  سەردانى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان کرد و لە لایەن هندرێن محه‌مه‌د بەرپرسی ئۆفیس پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا شاندى دەزگاى هەڵبژاردن بە فەرمى بەشدارى کردنى پارتى دیموکراتى کوردستانیان لە هەلبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بەکۆمسیۆن راگەیاند و بە فەرمى ئەو بەشداریکردنەیان تۆمار کرد.
دواتر خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگاى هەلبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان  و هندرێن محه‌مه‌د بەرپرسی ئۆفیسى هەولێری کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەلبژاردنەکان ، باسی دوا ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى ناوبراویان کرد بۆ پێشوازى کردن لەم پرۆسە دیموکراسییە هەروەها پرسی ئەو گۆڕانکاریانەى بەسەر ژمارە و ناو شوێنى دەنگدەران داهاتووە  تەوەرەکى دیکەى گرنگی دیدارەکە بوو.
جێی باسە بڕیارە لە ڕێکەوتى ٢١مانگى ئەیلولی ئەم ساڵ هەلبژاردنەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار