هەولێر. . لێژنەی ناوچەی ئاشتی کۆتای هێنا بە خولێکی هەلبژاردن

بەبۆنەی نزیک بونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرڵەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەدرێژەی ئەو زنجیرە خولە رۆشنبیری و زانستیانەی مەکتەبی هەلبژاردنی لقی دوو بۆ کادیرانی لێژنە ناوچەکان ئەنجامی بۆ زیاتر پێگەیاندنی توانستی کادیر بەشێوەیەکی زانستی و پراکتیکی، ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا ئامادەبونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و کارگێرانی لق، لێژنەی ناوچەی ئاشتی کۆتای هێنا بە خولێکی هەلبژاردن کە بۆ (100) کادیری سنوری ناوچەکەی ئەنجامی دابوو ..
لە میانی بەرێوەچوونی خولەکە کە لەلایەن ژمارەک مامۆستا و چالاکوانی بواری هەلبژاردن چەندین بابەت و زانیاری سەبارەت بە رێکخستن و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردن و پێشکەوتنی کادیر لە هەموو ئەو بوارانە بەرێوەچوو، لە ووتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو دوایی پیرۆز بایی و بروانامەی خولەکە بەسەر کادیران بەتەواو بوونی خولەکە، ئاماژەی بەگرنگی بایەخی هەلبژاردنەکان و بەرزکردنەوەی توانستی کادیرو چۆنیەتی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەم پرۆسەیە لە کۆمەلگایەکی کوردستانی بۆ پێشکەوتنی دیموکراسی بەپێویست دانا، هەروەها تەئکیدی کردەوە دەبێ کادیرانی پارتی دەست پێشخەربن لەچۆنیەتی هۆشیاری جەماوەر بۆ هێنانە سەرسندوقەکانی دەنگدان و خۆیان سازبدەن بەشارەزایی و بنەماکانی پرۆسەی هەلبژاردن لە هەرێمی کوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


