دەزگای هەڵبژاردن بە هاوکاری پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی دانیشتنێکی سەبارەت بە (پرۆسەیداڕشتنیسیاسەت) ئەنجامدا
بە ئامادەبونی هەر یەک لە بەرێزانرێبوار یەلدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساسان عەونی بەرپرسی رێکخراوە جەماوەرییەکان و خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و خاتوو چنار سهعدعهبدوڵڵا بەرپرسی رێکخراوە پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وخاتوو شرین ئامێدی و دکتۆرە ڤیان سەبری یاریدەدەرانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و ژمارەک لە ئەندامانی نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای دەزگای هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی دانیشتنێکی بەهاوکاری دەزگای هەڵبژاردن بۆ (ئەلڤیس ژووتچ) بەڕێوبەری پرۆگرامی حوکمڕانی لە پەیمانگای ناوبراو ئەنجامدا.
لەم دانیشتنەدا چەندین بابەت لە مەڕ پرۆسەی داڕشتنی سیاسەتو چۆنیەتی پەیڕەوکردن وبەرەو پێشبردنی پرۆسەیدیموکراسی لە کوردستان هاتە تاوتوێ کردن هەروەها ئەو ئامار و راپرسیانەی کە پەیمانگای ناوبراو ئەنجامی داوە لە ناوەوە و دەرەوی هەرێم لە بارەی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێم لە چەند ساڵەی رابردوودا خاڵەکی دیکەی گرنگی دانیشتنەکە بوو.
جێی باسە پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی پەیمانگەکی نێو دەولەتییە کار دەکا لە پێناو بڵاو کردنهوهی پرۆسەی دیموکاسیوڵاتانی جیهان .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


