له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان دەزگای خێرخوازی بارزانی موچه به‌سه‌ر منداڵانی بێ باوك دابه‌ش ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ڕێگای (پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان)، كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵانی بێ باوك له هه‌رێمی كوردستان، له‌پرۆژه‌ی دووه‌میدا به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرخوازانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی هاوكاری چوار مانگ به‌سه‌ر 4000 هه‌زار منداڵی بێ باوكدا.
ئه‌مڕۆ 29/5/2013پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی موچه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌سه‌ر (4000) منداڵی بێباوكدا، كه یارمه‌تیه‌كه‌ش بۆ هه‌ر منداڵێك مانگانه (50 دۆلار) له‌خۆده‌گرێت، كه ده‌كاته (200 دۆلار) و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، كه سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تۆماركراون، سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان تایبه‌ته به هاوكاریكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بووبێ له‌نازی باوك بێبه‌ش بوون. هه‌روه‌ها گوتی: پرۆژه‌كه رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و هاوكاری خێرومه‌ندانی كوردستانه كه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هاوبه‌شه‌كانمان له‌م پرۆژه‌یه‌دا بكه‌ین.
هه‌ر له‌شاری سلێمانی به مه‌به‌ستى هاوكارى كردنى منداڵانى كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ باوك، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له شارى سلێمانى موچه‌ى به سه‌ر 1100 منداڵدا له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى ئازیزاندا دابه‌ش كرد.
له‌و باره‌یه‌وه سۆران خه‌ڵه‌ف به‌رپرسی ئۆفیسی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان له‌سلێمانی رایگه‌یاند: دیاره ئه‌و كارانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بریتییه له خزمه‌تكردنی كه‌سانی لێقه‌وماو و كه‌مده‌رامه‌ت و بێباوكاندا، ئه‌مه‌ش به‌بێ جیاوازی له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی یه‌كێك له هه‌ره پرۆژه گرنگه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه (پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان)ه زیاتر له 1010 منداڵ ناوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ریاندا.
له گه‌رمیانیش هاوكاری و كۆمه‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌یشته سه‌دان منداڵی ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌باح عه‌لی به‌رپرسی ئۆفیسی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان له گه‌رمیان رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌پشت به‌ستن به كولتورو فه‌لسه‌فه‌ی بارزانیی نه‌مر هه‌میشه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئازیزانی كوردستان به‌بێ جیاوازی موچه‌و كه‌فاله‌تیان بۆ دابین بكرێت، پرۆژه‌كه، پرۆژه‌یه‌كی كوردستانییه‌و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساڵی 2012 و 2013 تائێستا توانیویه‌تی كه‌فاله‌ت و موچه بۆ زیاتر له 4 هه‌زار منداڵ دابین بكات كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی گرنگی خۆی هه‌یه بۆ باشكردنی ژیانیان، روونیشیكرده‌وه، دووه‌م رۆژی دابه‌شكردنی هاوكاری و كۆمه‌كه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و له‌گه‌رمیان نزیكه‌ی 1000 منداڵ ناوی هاتۆتوه، 130یان له كفرین و 120یان له‌شاره‌دێی رزگارییه، 250یان بۆ كه‌لاره‌و بۆ ده‌ربه‌ندیخانیش 100 و 350 بۆ سنووری چه‌مچه‌ماڵ هاتۆته‌وه‌و هه‌زاریش بۆ كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


