لقی: پاڵپشتی لە داخوازییە رەواکانی مامۆستایانی کوردستان و باشترکردنی گوزەرانیان دەکەین
بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ خزمەت پێشکەشکردن بەمامۆستایان و ئاگاداربوون لە ئەرک و داخوازییەکانیان، ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری کارگێرانی لق سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد، لە لایەن مامۆستا کەمال حەمەد سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و جێگر و ئەندامانی یەکێتیەکە پێشوازی کرا.
لە کۆبوونەوەکدا باسی رەوشی پەروەردە و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها بەرپرسی لق رۆل و خەبات و هەڵوێست و قوربانیدانی مامۆستایانی وەک رێکخراوێکی پیشەیی لە هەموو قۆناغەکاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکان و پێشخستنی ئاستی پەروەردە و زانست و هێنانە بەرهەمی نەوەیەکی تەندروست و رۆشنبیر بۆ داهاتووی گەلەکەمان بەرز نرخاند.
هەرلە دیدارەکەدا جەخت لە ئەرک ماف و داخوازییە رەواکانی مامۆستایانی کوردستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان کرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ئایندەدا بەئاستێکی بەرزتر خزمەت بە توێژی پەروەردە و بڵاوبونەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتمانی بکات، لە لایەن خۆیەوە کەمال حەمەد تەئکیدی کردەوە چۆن لە رابردوو هەم وەک مامۆستا هەم وەک پێشمەرگە لە سەنگەر بووین، ئەمڕۆش دەبینە پاڵپشت و پارێزەری ئەزموونی دیموکراسی گەلی کوردستان و رەوتی پەروەردە لە هەرێمدا. لەکۆتایی دیدارەکەدا بەرپرسی لق پاڵپشتی و هاوکاری تەواوی بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەربری.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


