١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە بەرێوبەرى گشتى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى شارى کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە عەمید سەرحەد قادر بەرێوبەرى گشتى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى شارى کەرکووک و شاندێکى ئەمنى شارى کەرکووک کرد ...
لە دیدارێکدا دوایى باس کردن لە ئالۆزی بارگرژییەکانى ناوچە سونیەکان و شارۆچکەى حەویجە، پاشان رەوشى شارى کەرکووک ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و پاراستنى ناوچەکەو سەرومالى هاولاتیان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەبایەخەوە باسى لێوەکرا، لەم بارەیەوە بەرپرسى لقى دوو ستایشى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسى شارى کەرکووک وناوچەکەو حەمید سەرحەد قادرى بەرێوبەرى گشتى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى شارى کەرکووکى کرد بۆ هەموو ئەو هەلمەت و هەنگاوانەى بۆ رووبەروبونەوەى تیرۆستان و پاراستنى ناوچەکە دەیگرنەبەر، ئەم هەوڵانەش کاریگەرى باشیان دەبێت بۆ ئارامى ئاسایشى هەرێمى کوردستان وشارى هەولێر، لە بەرامبەردا عەمید سەرحەد قادر ئامادەى خۆى وەک پێشمەرگەیەکى کوردستان بۆ هەموو ئەو ئەرکانەى بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچەکەو شارى کەرکووک دەربرى و سوپاسى لقى دوو و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى کرد کە هەماهەنگ و هاوکارن لەکارەکانیان و چارەسەرى بریندارەکانى هەموو کارە تیرۆرستانەى کە رووبەرووى خەلکى کەرکووک دەبنەوە
 

هەواڵی پەیوەندیدار