هۆڵەندا .. نەزهەد حالی لەکۆڕێکدا باسی لە دەسکەوتەکانی شۆڕشی گوڵان کرد
هۆلەندا تایبەت بە KDP.info/ بەبۆنەی 37ساڵەی شۆڕشی 26ی گوڵانی نەتەوەیی وپێشکەوتنخواز لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی 25-5-2013لەشاری ئەڵمیرە کۆڕێکیان بۆ نەزهەت حالی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمان سازکرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی و رێکخراوەکانی لاوان و یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وچەندین کەسایەتی کورد و شاعیر و رۆژنامەنووس. لە دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، کۆڕگێر باسەکەی خۆی پێشکەش کرد. سەرەتا عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی کۆڕەکە ی نەزهەت حالی و پاشان کۆڕگێڕ وێڕای پیرۆزبایی کردن لەسەرجەم هەڤاڵان گوتی ئەمڕۆ یادی تێکۆشەران و ماندوو نەناسان و یادی پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەیلول و گوڵانە، یادی رابەر و دامەزرێنەری شۆڕشی ئەیلول و گوڵان باوکی رۆحی کورد بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی کوردە، یادی شەهیدانی کورد و کوردستانە کە بە هەموویان ئەمڕۆیان بۆ هێناینە بەرهەم. ئینجا گوتی شۆڕشی گوڵان وەڵام دانەوەیەکی کاریگەر بوو بۆ دوژمنانی کورد و درێژەدان بە خەباتی رەوای کورد لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەیماندا، هەروەها لە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز چەندین بابەتی بەتێر و تەسەلی پێشکەش کردو و تیشکی خستە سەر هەندێک بابەت لەوانە بارودۆخی کوردستان و عێراق. رۆڵی کاریگەری جەنابی سەرۆک بارزانی و دەرئەنجامی خەبات و بەرخودانی پارتیمان لە هەر دوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و پرسی دەستوور و هەڵبژاردنەکان و چەندین بابەتی گرنگ هاتە باسکردن.
لەو نێوەندەشدا شاعیری بە هەڵوێست و نیشتیمان پەروەر و پارتی لەتیف عومەر بە چەند پارچە شیعرێک بەشدار بوو، بە بۆنەی یادی 26ی گوڵان. لە کۆتایدا عومەر زاوێتەیی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە هەندێک لە هەڤاڵ و پێشمەرگەکانی ئەیلول و گوڵان و لە کۆتایش دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ گفتوگۆ کردن دەرباەی ئەو کێشانەی کە تایبەتن بە هەڤاڵان و هەڤاڵانیش دواتر چەندین پرسیاریان ئاراستەکردن ، هەموو پرس و بۆچوونەکان لە لایەن کۆرگێڕەوە وەڵام درانەوە.
ساسان دەروێش – هۆڵەندا

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


