لقى سۆرانى یەکێتى زانایانى ئاینى کوردستان وئەوقافی سۆران پشتگیری لە هەلوێستى سەرۆک بارزانى دەکەن بەرامبەر بە پرسی دەستوری کوردستان

سۆران- KDP.info/ خەسرەوگۆران بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەگاى دەزگا لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازی لە مەلا وەیسی مەلا سعید بەڕێوبەری ئەوقافی سۆران ومەلا خالدمەلەکى بەرپرسی لقی سۆرانى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان وژمارەک لە ئەندامانى لقى ناوبراو کرد
لە دیدارێکدا کە خاتوو( شرین ئامێدى )یاریدەدەری بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن ئامادەى بوو
شاندى مێوان پشتگیری خۆیان بۆ ووتەکانى سەرۆک مسعودبارزانى ڕاگەیاند وداوایان کرد دەستوورى هەرێمى کوردستان بخرێتە بوارى دەنگدانى جەماوەرى بۆ ئەوەى مللەت ڕای خۆى لەسەر بدا ،وئەمەش مافەکى یاسایی وسرووشتى گەلە وبۆ هیچ لایەنێک نییە ئەو مافەیان لێ زەوت بکا ، هەر لە دانیشتنەکەدا شاندى مێوان داواکارییە کیان بەرز کردەوە بۆ جەنابی سەرۆک بارزانى تێدا داوایان کرد جەنابیان خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستى سەرۆکایەتى هەرێم چوونکە ئەم ئەزموونەى کە ئێستا کوردستان تێدا تێدەپەرێ پێویستى بە کەساییەتى سەرۆک مسعودبارزانى هەیە
لە بەرامبەردا خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن سوپاسی مێوانە بەڕێزەکانى کرد بۆ ئەم سەردانەیان وستاییشى هەستى نەتەوایەتییانى کرد بەرامبەر بە پرسە چارەنووسزاەکان ووتى جەنابی سەرۆک مسعودبارزانى وسەرکردایەتى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان هەر دەم ڕێزیان لە خواست وداواکارییەانى مللەت گرتووە وکاریان کردووە لە پێناو دەستەبەر کردنى مافەکانى جەماوەری کوردستان ، وبۆ هیچ لاایەنێک نییە ئەو مافانە لە گەلى کوردستان زەوت بکا ئەمە جگە لەوەى کە گەڕانەوەى دەستوور بۆ پەرلەمان تووشى بۆشاییەکى سیاسیمان دەکات وپرۆسەى دیموکراسی لە کوردستان بە دوا دەخات
وسەبارەرەت بە داواکارییەکەشاندى مێوان بۆ خۆ کاندید کرنەوەى جەنابى سەرۆک بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ،بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن وتى ئەمە داواکاری زۆربە هەرە زۆرى کوردستانییانە وبەلێنیدا داواکارییەکە بەرز کاتەوە بۆ جەنابى سەرۆک بارزانى.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


