١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی لقی دوو ماڵی ژمارەیەک شەهیدانی شۆرشی گولانی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی ساڵوەگەری شۆرشی گولانی پێشکەوتوو خواز ورێزگرتن لە خانەوادەو بنەماڵەی شەهیدانی ئەم شۆرشە، عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری بەرپرسی شەهیدانی لق ماڵی ژمارەیەک شەهیدانی شۆرشی گوڵانی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە .
لەمیانی هەموو ئەو سەردانانەدا بەرپرسی لق لەنزیکەوە پیرۆزبای هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵانی لەکەس و کارو بنەماڵەی شەهیدان کرد، هەر لەو سەردانەدا بەرپرسی لق هەموو ئەو دەسکەوت و ئازادی و پێشکەوتنانەی ئەمڕۆی کوردستان و شاری هەولێری بۆ خوێنی شەهیدانی کوردستان و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە، هەروەها بەرپرسی لق تەئکیدی لە نەهج و بەرنامەی ئەمرۆ و ئایندەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە، کەهەموو کات بەپەرۆشەوە هەوڵیداوە کێشەو کەمووکوریی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ژیانی خێزانی شەهیدان لە بەرچاوبگرێت و خزمەتی زیاتر پێشکەش بەبنەماڵەکانیان بکات، هەر لەو دیدارانەدا بەرپرسی لق رۆلی بنەماڵەی شەهیدان وخەڵکی هەولێری لە پالپشتی وپاراستنی ئەم ئەزمونەو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی هەلوێستەکانی سەرۆکی هەرێم و پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێمی کوردستان بەبەرزی هەڵسەندگاند

هەواڵی پەیوەندیدار