به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و به‌شداریى ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌رنه‌ڤاڵى یادى 37 ساڵه‌ى شۆڕشى گوڵان به‌ڕێوه‌چوو

ئێڤاریا ئیرۆ ل باژێرێ هه‌ولێرێ ب ئاماده‌بوونا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و هه‌ژماره‌كه ئه‌ندامێن مه‌كته‌با سیاسی و سه‌ركردایه‌تیێ و به‌رپرسیارێن بلند یێن پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ و به‌شدارى كرنا ده‌هان هه‌زار كه‌سان، كهرنهڤاڵا بیرئانینا 37ـه‌مین ساڵڤه‌گه‌را پێخستنا شۆره‌شا گولانا پێشدهچۆن خوازا نیشتیمانى هاته رێخستن .
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا پیرۆزبایى ساڵڕۆژى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى له جه‌ماوه‌ر كرد و ڕایگه‌یاند شۆڕِشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازى نیشتمانى درێژه پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوله .
ڕاشیگه‌یاند كه خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان خه‌باتێكى دوور و درێژه و خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان هه‌وراز و نشێوى زۆرى به خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌و گه‌له قوربانى زۆرى له پێناو به ده‌ست هێنانى مافه‌كانى داوه‌و سه‌لماندوویه‌تى كه مییللهتێكى زیندووه و به كیمیایى و ئه‌نفال له‌ناو ناچێت، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه به‌ره‌و لوتكه خۆمان ئاماده بكه‌ین. هه‌ر له گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى باسى له پرۆژه‌ى ده‌ستوور كرد و رایگه‌یاند قسه‌كردن له سه‌ر ده‌ستوور كه گرێبه‌ستێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه ناكرێ تێكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندى حزبى بكرێت، پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان حه‌وت ساڵ كارى له سه‌ر كراوه و ئاماده كراوه و ڕا‌وبۆچوونى شاره‌زایانى له سه‌ر وه‌رگیراوه و سوود له ده‌ستوور چل وڵات وه‌رگیراوه و هاوكات سیى و شه‌ش حزبى سیاسى پاڵپشتیان كردووه و نه‌وه‌د و شه‌ش له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ پڕۆژه ده‌ستووره داوه و ده‌ستوورێكى كه‌م وێنه‌یه و ته‌واوى قۆناغه یاساییه‌كانى بڕِیوه و جگه له‌وه ڕه‌شنووسى ده‌ستوور كارى په‌رله‌مان نه‌بووه تاوه‌كو بۆ هه‌مواركردن بۆى بگه‌ڕێته‌وه و په‌رله‌مان ته‌نها ده‌نگى بۆ داوه .
سه‌رۆك ڕاشیگه‌یاند پێشمهرگهیاتى بۆ من له هه‌موو پلهوپایهك به‌رزتره. ڕاشیگه‌یاند پرسى پڕۆژه‌ى ده‌ستوور هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت گه‌ل بڕیارى له سه‌ر بدات سه‌باره‌ت به شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه ده‌مانه‌وێت شێوه‌ى نیمچه كراوه‌یى هه‌بێت.
هه‌ر له گووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانى ڕۆشنایى خسته سه‌ر ڕه‌وشى عێراق و ڕایگه‌یاند بارى ئه‌منى عێراق زۆر ئاڵۆزه و ڕۆژانه كه‌سانێكى بێ گوناه شه‌هید ده‌بن و هاوكات ده‌ستوور هه‌میشه‌یى عێراق بنه‌ماى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراقه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك ڕایگه‌یاند ئومێده‌وارین دواى سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ئاشتیش له توركیا سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند ئێمه به هه‌ردوولامان ڕاگه‌یاندووه كه پشتگیرى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین .
ده‌قی وتاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، به ڤیدیۆ له‌ناو چه‌نه‌ڵی فه‌رمی كوردستان تی ڤی له یوتیۆب بڵاومان كرده‌وه و ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ببینن ...
http://www.youtube.com/watch?v=nv2t_Snl81k

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


