دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری مانگانه به‌سه‌ر 4000 منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان، كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵانی ئازیز له هه‌رێمی كوردستان، له‌پرۆژه‌ی دووه‌میدا به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرخوازانی ناوخۆی كوردستان هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی هاوكاری چوار مانگ به‌سه‌ر 4000هه‌زار ئازیزدا.
ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ جاری دووه‌م به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندان و خێرخوازانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی موچه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌سه‌ر 4000منداڵی بێباوكدا، كه یارمه‌تیه‌كه‌ش بۆ هه‌ر منداڵێك مانگانه (50دۆلار) له‌خۆده‌گرێت، كه ده‌كاته (200دۆلار) و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، كه سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تۆماركراون، سوودمه‌ند ده‌بن.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


