لە بیرەوەرى 37مین سالیادى هەڵگیرسانى شۆرش گوڵان بهرپرسی لقی 2 لەگەڵ ژمارەیەکى زۆرى سەرۆک وئەندامانى رێکخراو کۆمەلە و سەندیگاو سەنتەرە رۆشنبیرییەکانى شارى هەولێر کۆبۆوە

لە بیرەوەرى 37مین سالیادى هەڵگیرسانى شۆرش گوڵانى پێشکەوتنخواز و بەمەبەستى خستنە رووى دواین پێشهات و پێشوەچوونەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێڕانى لق لەگەڵ ژمارەیەکى زۆرى سەرۆک وئەندامانى رێکخراو کۆمەلە و سەندیگاو سەنتەرە رۆشنبیرییەکانى شارى هەولێر کۆبۆوە .
لە میانى کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى لقى دوو وێراى تیشک خستنە سەر بایەخ و گرنگى هەڵگیرسانى شۆرشى گولان، پاشان ئاماژەى بەهەموو ئەو پێشکەوتن و دەسکەوتانەى ئەمرۆى خەلکى کوردستان کردو تێدا رۆلى دڵسۆزانەى هەموو ئەو چین وتۆێژانەى لە نێو ئەو رێکخراو سەنتەرو کۆمەلە و سەندیکایانەدا لەبەشداری کارایان لە هەموو پرسەکانى سیاسى و نەتەوەیى و پاراستنى رەوشى ئارامیی و پالپشتى یان لە کارو هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبەرزى هەلسەندگاند، پاشان بەریزیان هاتەسەر پرسى دەستورو تەواو بوونى رێکارە یاساییەکانى بۆ نێو کۆمەلگاو بۆ ئەوەى تاک بەتاکى خەلکى کوردستان وەک مافێکى یاسایى دەنگ بە پرۆژەى دەستورى هەرێم و سەرۆکى هەرێمى کوردستان راستەوخۆ بدات، لەم رووەوە تەئکیدى کردوە بایەخى دەستور بۆ هەر کۆمەلگایەک نیشانەى سەقامگیرى و پارستنى سەروەری نیشتمانى و یاساییەکانى خەڵک دەبێت، لەم پێناوەدا بەرپرسى لق جەختى لە هەماهەنگى کارى هاوبەشى نێوان جەماوەرو هەموو ئەو رێکخراو کۆمەلەو سەندیگاو سەنتەرە رۆشنبیریانەى شارى هەولێر کرد، بۆ زیاتر سەرخستنى پرۆسەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


