١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ شاندى کۆمەلەى کوردى فەیلى کۆدەبەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەگاى دەزگا لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازی لە شاندەکى کۆمەلەى کوردى فەیلى کرد.

لە دیدارێکدا کە دکتۆرە ڤیان سەبری یاریدەدەری بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن و ژمارەک لە ئەندامانى دەزگا ئامادەى بوون، شاندى مێوان لە رێگاى دەزگاى هەڵبژاردنەوە پێشنیارێکیان  بەرزکردەوە بۆ رێزدار مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان تێیدا  بەناوى کوردانى فەیلییەوە داوایان کرد مافەکانیان لە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنەکانى عێراق دیار بکرێت و ئەوانیش بەشدارییەکى راستەقینە لەو هەڵبژاردنانە بکەن و ببنە خاوەن نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان  لە دامودەزگا حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و لە پەرلەمانى عێراقی فیدرال،   

لە لاى خۆییەوە بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان وێڕای بەخێرهێنانى شاندەکە بەڵێنی دا پێشنیارەکەیان بەرزکاتەوە بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، هەر بەم بۆنەیە خەسرەو گۆران رۆلى کۆمەلەى کوردی فەیلى بەرز نرخاند لە بەدەست هێنانى ئەو ئەنجامە باشانەى کە لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بەدەستهات بە تایبەتى سەرکەوتنیان لە بەدەستهێنانى کورسییەکانى کۆتا لە پارێزگاى واست و بەغدای پایتەختى عێراقی فیدرال. 

لە پێناو بەدەستهێنانى ئەنجامی باشتر لە ئایندەدا بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەیی دەزگاى نیشان دا بۆ ئەنجامدانى مەشق و راهێنان لە بوارەکانى هەڵبژاردندا بۆ ئەندامانى کۆمەلەى کوردى فەیلى.

 

هەواڵی پەیوەندیدار