ژووری پارێزەرانی سۆران رێز لە لقی10 دەنێن

سۆران: kdp.info/ شاندێكی پارێزەرانی ژووری پارێزەرانی سۆران بە سەرپەرشتی جخسی دەروێش سەردانی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، بەمەبەستی رێزلێنان لە بەرپرسی لق و كارگێر و كادیرانی لق بۆ ئەو رۆلە كاریگەرەی كە هەیانبووە لە پاڵپشتی كردنی سەروەری یاسا و پێشخستن و بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری یاسایی و پاراستنی سەربەخۆیی دەستەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان، لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبوونی تەواوی كارگێرانی لقی10 زیاتر جەخت لە سەروەری یاساو سەربەخۆ كردنی ئەو دەزگایەو پشتگیری كردن لە بریار و یاساكان دوپات كرایەوە، دواتر لەلایەن پارێزەر جخسی دەروێش شێروانی بەرپرسی ژووری پارێزەرانی سۆران دیاری رێزلێنان بەخشرایە دكتۆر عەلی تەتەر نێروەیی بەرپرسی لقی10.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


