شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان سه‌ردانی شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی كرد
شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی – كه‌ركووك گه‌رمیان به سه‌رۆكایه‌تی " سه‌ڵاح ده‌لۆ "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دیاری حوسێن" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانیان كرد .
له‌میانه سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى شاره‌دێیه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا و دواتریش چاویان كه‌وت به به‌رپرسانی حزبی و حكوومی
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌لاح ده‌لۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆیان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك كه پێوێست بكات
سه‌ڵاح ده‌لۆ له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا گووتی ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو پاڵپشتی و هاوكاریه‌كی خۆمان ده‌خیه‌نه گر بۆ ئارام ڕاگرتنی باری ئه‌منی و ئاسایشی شاره‌دێیه‌كه
به‌رپرسانی حكوومی و حزبیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ڕبری سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌یان و پاڵپیشتی كردنی ئه‌وان له ئه‌نجام دان و ڕاپه‌راندنی كار‌و چالاكیه‌كان .ِ

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


